پەیامی کورد ... چین بەهۆی فرۆشتنی چەک بە تایوان سزای تۆڵەسەندنەوە بەسەر کۆمەڵگە سەربازی و پیشەسازییەکانی ئەمریکادا دەسەپێنێت
🔸وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، چین سزای تۆڵەسەندنەوەی بەسەر ٢٠ کۆمپانیای پیشەسازی بەرگری ئەمریکادا سەپاندووە بەهۆی فرۆشتنی چەک بە تایوان.
🔸دەزگای هاوکاری ئاسایشی بەرگری پنتاگۆن پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کۆی بەهای فرۆشی پەسەندکراوی ئەمریکا بۆ چەک و کەرەستە و خزمەتگوزارییە سەربازییەکان بە تایوان ١١ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە. بە تایبەتی ئەمانە بریتی بوون لە سیستەمی Javelin، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ALTIUS-700M و ALTIUS-600، پارچەی یەدەگ بۆ هێلیکۆپتەرەکانی AH-1W SuperCobra، سیستەمی فرە موشەک هەڵدانی HIMARS، یەکەکانی تۆپخانەی خۆبزوێنەری M107A7 و سیستەمی مووشەکی دژە تانکی TOW.
🔸وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمریکا لەم دوایی یانەدا فرۆشتنی چەکی بەرفراوانی بە تایوان ڕاگەیاند کە بە شێوەیەکی جیددی بنەمای یەک چین و سێ بەیاننامە هاوبەشەکەی چین و ئەمریکا پێشێل دەکات و بە شێوەیەکی گەورە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی چین دەکات، هەروەها بە شێوەیەکی جددی سەروەری چین و یەکپارچەیی خاکی چین تێک دەدات. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، چین بە پێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سزا دەرەکییەکانی کۆماری گەلی چین، "بڕیاری داوە ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوە بەرامبەر ئەم کۆمپانیایانەی خوارەوە و کارگێڕەکانیان بگرێتەبەر کە پەیوەندییان بە پیشەسازی سەربازی ئەمریکاوە هەیە".
🔸چین چەندین جار داوای لە ئەمریکا کردووە فرۆشتنی چەک بە تایوان ڕابگرێت و گرژی لە گەرووی تایوان درووست بکات. وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەدا که کارلێکی سەربازی نێوان ئەمریکا و تایوان و هەروەها فرۆشتنی چەک له لایه ن سەرکردایەتی واشینتۆن به تایوان، به تووندی بنەمای یەک چین و سێ بەڵێنامه هاوبەشەکەی چین و ئەمریکا پێشێل دەکات و "زیانی زۆر به سەروەری و بەژرەوەندییه ئەمنییەکانی چین دەگەێنێت"، هەروەها هەڕەشه له سەقامگیری له تەنگەی تایوان.