پەیامی کورد ... سەرۆکی سۆماڵ ڕاوێژکاری دیپلۆماسی لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا ئەنجامدا، ‘پێشێلکردنی ووڵات ڕەت دەکاتەوە’
🔹 حەسەن شێخ محەمەد سەرۆک کۆماری سۆماڵ ڕاوێژکاری دیپلۆماسی لەگەڵ سەرکردەکانی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا ئەنجام دەدات لە هەنگاوێک دا کە ئامانج لێی "ڕەتکردنەوەی هەر پێشێلکارییەکی ئەگەری سەروەری ووڵاتەکەیە".
🔹 ووتەبێژی سەرۆکایەتی سۆماڵ لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە “حکوومەت هەوڵی دیپلۆماسی بەرفراوان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ بەهێزکردنی پاراستنی سەروەری ووڵات و گەرەنتی کردنی یەکپارچەیی خاکی خۆی لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی یان دەستوەردانێکی ناشەرعی دا بەدوادا دەگەڕێت”.
🔹لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە “سەرکردەکانی ناوچەکە هەڵوێستێکی یەکگرتوویان دەربڕی بۆ پشتیوانی لە یەکگرتوویی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سۆماڵ”، هەروەها جەختی لەسەر گرینگی هاودەنگی ناوچەکە کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیری دەوڵەتی سۆماڵ.