پەیامی کورد ... ئیلۆن ماسک : "جێگرەوەی گەورە"ی دانیشتوانی ئەورووپا پێشتر ڕوویداوە
🔸 ماسک ڕوونیشی کردەوە کە بەپێی هەندێک داتا 73%ی منداڵانی برۆکسلی پایتەختی ئەورووپا ئەورووپی نین.
🔸 ئەو بازرگانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "لەسەدا حەفتا و سێی منداڵانی برۆکسل ئەورووپی نین! ئەم جێگرەوە گەورەیە پێشتر ڕوویداوە".
🔸 پێشتر ماسک لە کۆمێنتێک دا لەسەر ئاماری منداڵانی برۆکسل نووسیبووی کە پایتەختی بەلجیکا چیتر بەلجیکی نییە. ئەمەش بە ئامارەکان پشتڕاستکرایەوە: 78%ی دانیشتوانی برۆکسل بە ڕەچەڵەک غەیرە بەلجیکین.