پەیامی کورد ... لێدوانە سەرەکییەکانی دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین : کۆشکی کرێملین دوای وەرگرتنی زانیاری لە ئەمریکا دەتوانێت گفتوگۆکانی ترامپ و زێلنسکی هەڵسەنگێنێت؛
▫️ پووتین و ترامپ باسی ئاگربەستی جەژنی کریسمەسیان لە ئۆکراین نەکرد؛
▫️ بڕیارەکەی کیێڤ لەسەر دۆنباس کە پێویستە بۆ ڕاگرتنی شەڕ، کشانەوەی هێزەکانە لە سنووری ئیداری؛
▫️ کرێملین هیچ لێدوانێک لەسەر ئەوە نادات کە ئایا مۆسکۆ پێشبینی دەکات هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بەهەمان شێوە لە ناوچەی خێرسۆن و زاپۆریژیا بکشێنەوە؛
▫️ کرێملین بە نەشیاوی دەزانێت بە ئاشکرا لێدوان لەسەر بیرۆکەکانی درووستکردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە دۆنباس و بەڕێوەبردنی هاوبەشی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بدات؛
▫️ ناڕەزایەتی جیددی لە ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپادا هەیە لە گواستنەوەی بوودجە لەلایەن سەرکردەکانی ئەو ووڵاتانەوە بۆ کیێڤ، بەڵام پێناچێت "لاببرێنەوە"؛
▫️ بەدووری نازانرێت هاووڵاتیانی ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا مافی "لابردنی" سەرکردەکانیان هەبێت، بۆیە ناچار دەبن تا هەڵبژاردنەکان بەرگەی ئەو جۆرە سەرکردانە بگرن؛
▫️ دیارە سەرکردەکانی ئێستای ووڵاتانی یەکیتی ئەوروپا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا زەحمەتیان دەبێت؛
▫️ کرێملین تێناگات مەبەستی زێلێنسکی چییە کاتێک دەڵێت پێویستە ڕووسیا پلانی B ئامادە بکات لە ململانێ لەگەڵ ئۆکراین.
▫️ ڕووسیا بیر لە کۆتایی هێنان بە ململانێ سەربازییەکان دەکاتەوە لە چوارچێوەی گەیشتن بە ئامانجەکانی دا – پێسکۆڤ لەسەر لێدوانەکانی زێلێنسکی کە دەڵێت پێویستە مۆسکۆ پلانی بی ئامادە بکات.