پەیامی کورد ... سیاسەتمەدارێکی ڕووسی : هێرش بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی پووتین لە کاتێکدا بوو پلانەکەی زێلێنسکی لە کاتی دانووستانەکانی لەگەڵ ترامپ دا شکستی هێنا
سیاسەتمەدارێکی ڕووسی لیۆنید سلووتسکی ڕایگەیاند : هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی پووتین لە کاتێکدا بوو کە پلانەکەی زێلێنسکی لە کاتی دانووستانەکانی لەگەڵ ترامپ دا شکستی هێنا
لیۆنید سلووتسکی، سەرۆکی لیژنەی کاروباری نێودەوڵەتی لە دۆمای دەوڵەتی ڕووسیا سەبارەت بە هێرشەکەی کیێڤ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی ڤلادێمیر پووتین ووتی؛
◻️ "ستایلی تیرۆریستان نەگۆڕاوە. دوای ئیستەنبوڵ-1 ئۆپراسیۆنی بووچا هەبوو؛ دوای یەکەمین خولی ئیستەنبووڵ-2، هێرشی تیرۆریستی بەرفراوان بۆسەر ژێرخانی گواستنەوە ڕوویدا".
◻️ جەختی کرد کە هێرشەکەی کیێڤ تەنها ئیستفزازییە دژی ڕووسیا، بەڵکوو هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین تێک دەدات:
◻️ سلووتسکی لە درێژەی قسەکانی دا ووتی : سەیر نییە کە سەرۆکی ئەمریکا ئەو کارەی کیێڤی بە "شێتی" ناوبرد و بەڵێنی دا بە شێوازی هاوکاری کردنی لەگەڵ شاندی ئۆکراین دا بچێتەوە.