کیم جوونگ ئوون سەردانی کارگەی پێشکەوتووی مووشەک هەڵگر دەکات

Dîroka Belavkirin :
کیم جوونگ ئوون سەردانی کارگەی پێشکەوتووی مووشەک هەڵگر دەکات
پەیامی کورد    ...   کیم جوونگ ئوون سەردانی کارگەی پێشکەوتووی مووشەک هەڵگر دەکات

🔸 کیم جوونگ ئوون سەرۆکی کۆریای باکوور سەردانی یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی پیشەسازی بەرگری ووڵاتەکەی کرد، بەپێی ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی کۆریای باکوور، لەوێ پشکنینی بۆ بەرهەمهێنانی سیستەمی مووشەکی پێشکەوتووی فرە هەڵدانی (MLRS) کرد، کە بەم نزیکانە لەگەڵ یەکە سەرەکییەکانی شەڕی سوپای گەلی کۆریا دەخرێتە خزمەتەوە.

🔸 بەرپرسانی باڵای کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کۆریا و وەزارەتی بەرگری یاوەری ڕێبەری کۆریای باکوور بوون.

🔸 سەرکردەی کۆریای باکوور ستایشی گەشەی خێرای توانای بەرهەمهێنانی کرد و تیشکی خستە سەر MLRS وەک توخمێکی گرینگ لە مۆدێرنیزاسیۆنی هێزی تۆپخانەکانی ووڵاتەکەدا.

🔸 جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە کۆمپانیاکە ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە جێبەجێ کردنی ڕێبازی نوێی سەربازی-ستراتیژی حزب، داوای ئەمانەی خوارەوەی کرد:

🔸 مۆدێرنکردنی خێرای دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان

🔸 بەهێزکردنی بنکەی تەکنۆلۆژی پیشەسازی بەرگری