پەیامی کورد ... لۆکاشینکۆ : پووتین بە تووندی پێشنیاری بە ئامانجگرتنی ناوەندەکانی بڕیاردان لە کیێڤ ی ڕەت کردەوە
▫️ بەپێی ئاژانسی هەواڵی بێلتا، ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بیلارووسیا ڕایگەیاندووە، پووتین بە تووندی پێشنیاری هێرش کردنە سەر ناوەندەکانی بڕیاردان لە کیێڤ ی ڕەت کردووەتەوە.
▫️ جەختی لەوە کردەوە کە مۆسکۆ چ ئێستا و چ لە ڕابردوودا، هەموو ئامرازە پێویستەکانی لەبەردەست دایە بۆ هێرشکردنە سەر هەر یەکێک لە شوێنی نیشتەجێ بوونی زێلێنسکی لە ماوەی مانەوەی لەوێ.