کایا کاڵاس لە یەکیتی ئەورووپا : لەگەڵ وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕۆبیۆ و باڵیۆزەکەمان لە کاراکاس قسەم کردووە. 

Dîroka Belavkirin :
کایا کاڵاس لە یەکیتی ئەورووپا : لەگەڵ وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕۆبیۆ و باڵیۆزەکەمان لە کاراکاس قسەم کردووە. 
پەیامی کورد    ...   کایا کاڵاس لە یەکیتی ئەورووپا : لەگەڵ وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕۆبیۆ و باڵیۆزەکەمان لە کاراکاس قسەم کردووە. 


▫️ یەکیتی ئەورووپا بە ووردی چاودێری دۆخی ڤەنزۆئێللا دەکات.
▫️ یەکیتی ئەورووپا چەندین جار ڕایگەیاندووە کە مادۆرۆ شەرعیەتی نییە و بەرگری لە گواستنەوەی ئاشتییانە کردووە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزۆئێللا داوای دان بەخۆدا گرتنی کرد و ووتی : دەبێت بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان "لە هەموو بارودۆخێک دا" ڕێزیان لێ بگیرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ئەم لێدوانانە لەلایەن کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا بووە، لە کاتێکدا سەرلەبەیانی (شەممە) بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان بۆ سەر ڤەنزۆئێللا ئەنجامداوە.

هەروەها بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) نووسیویەتی: "لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و باڵیۆزمان لە کاراکاس قسەم کردووە. یەکیتی ئەورووپا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ڤەنزۆئێللا دەکات".

هەروەها نووسیویەتی : ئاسایشی هاووڵاتیانی یەکیتی ئەورووپا لەم ووڵاتەدا لە پێشینەی کارەکانی ئێمەیە.