دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزۆئێللا، ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات

Dîroka Belavkirin :
دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزۆئێللا، ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات
پەیامی کورد    ...   دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزۆئێللا، ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات

رووسیا: هەوڵ دەدەین  'ڕێگری لە پەرەسەندن بکەین' و داوای چارەسەرکردن دەکەین لە ڕێگەی گفتوگۆوە

ڕووسیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزۆئێللا کە ڕاپۆرت کراوە، پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

کۆنستنتین کاساچێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە پۆستێکی تێلێگرام دا نووسیویەتی: “بێ گومان ڤەنزۆئێللا هیچ مەترسییەک بۆ سەر ئەمریکا درووست ناکات، بۆیە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ئێستاش هاوشێوەی کردەوەکانی چەند ڕۆژ و هەفتەکانی ڕابردوو دژی ڤەنزۆئێللا، هیچ بنەمایەکی ڕاستەقینەی نییە”.

جەختیشی لەوە کردەوە : “ئەو فەرمانە دەبێت لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی بێت نەک ڕێسای خۆ درووست کراو”. یاسا نێودەوڵەتییەکان بە ڕوونی پێشێل کراوە و ئەو فەرمانەی بەم شێوەیە دامەزراو نابێت زاڵ بێت”.

کاساشێڤ هەروەها متمانەی خۆی دەربڕی کە “زۆرینەی جیهان بە تووندی خۆیان لە هێرشی سەر ڤەنزۆئێللا دوور دەخەنەوە و ئیدانەی دەکەن”.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بە میدیای دەوڵەتی، لەنێویاندا RIA Novosti-ی ڕاگەیاندووە، مۆسکۆ "بەم زووانە" بەیاننامەیەک سەبارەت بە پێشهاتەکانی ڤەنزۆئێللا بڵاودەکاتەوە.

پێشتریش دوابەدوای بەرزبوونەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا، چەند تەقینەوەیەکی بەرز لە پایتەختی ڤەنزۆئێللا بیسترا و کاراکاس واشینتۆنی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی هێرشەکان.