سەرۆکی کاتی ڤەنزۆئێللا دەڵێت باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە پێشینەی کارەکانی دایە
➖ سەرۆکی کاتی ڤەنزۆئێللا، دێلسی ڕۆدریگێز، دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، ووتی : حکوومەتی ڤەنزۆئێللا دامەزراندنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییە هاوسەنگ و ڕێزدارەکان لەگەڵ ئەمریکا لە پێشینەی کارەکانی دایە لەسەر بنەمای بنەماکانی دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی ئەم ووڵاتە.
➖ بە بڕوای ئەو، ئەم بنەمایانە بنەمای کارلێکی کاراکاس لەگەڵ هەموو ووڵاتانی جیهان پێکدەهێنن.
➖ سەرۆکی کاتی ڤەنزۆئێللا زیادی کرد کە ڤەنزوێلا پابەندە بە ئاشتی و هەوڵ دەدات لە کەشێکی ڕێز و هاوکاری نێودەوڵەتی دا بژی.