پەیامی کورد ... ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە لۆبنان
ووته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حیزبۆڵڵا و حه‌ماس له ناو خاكی لوبنان ده‌ست پێكردوه، ئامانجه‌كانیش ژێرخانی سه‌ربازی ئه‌و دوو گرووپه بوون.
ئه‌ڤیخای ئه‌درەعی ووته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، "هێزه‌كانمان له‌ئێستادا سه‌رقاڵی هێرش كردنه سه‌ر ئامانجه‌كانی سه‌ر به حیزبۆڵڵا و حه‌ماسن له‌ناو خاكی لوبنان، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌ماسیشیان كردووه‌ته ئامانج كه پلانی هه‌بوو له باشووری كه‌رتی غه‌زه هێرش بكاته سه‌ر هێزه‌كانمان".
ووته‌بێژه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل ووتیشی، "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل شاره‌دێی عه‌ین ئه‌لتینه و مه‌ناره‌یان له ناوچه‌ی به‌قاع له ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان بۆردومان كردوه، هه‌روه‌ها هێرشیان كردووەته‌سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌نان له شارۆچكه‌ی جزین له باشووری به‌یرووت".
پێش ده‌ست پێكردنی هێرشه‌كان، سوپای ئیسرائیل هۆشدارییه‌كی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی دانیشتوانی گونده‌كانی كه‌فر حه‌تا و عه‌ین ئه‌لتینه له باشوری به‌یرووت كردبوو، داوای لێ‌كردبوون ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.