پەیامی کورد ... لیندسی گراهام : دوعا و نزا دەکەم ساڵی ٢٠٢٦ ساڵی گەڕانەوەی گەورەیی بۆ ئێران بێت
لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان وێنەیەکی خۆی لە تەنیشت دۆناڵد ترامپ بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت سەرۆکی ئەمریکا کڵاوێکی "MEGA" (گەڕاندنەوەی گەورەیی بۆ ئێران)ی بەدەستەوەیە.
لیندسی گراهام، سێناتۆری ئومریكی، لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز ڕایگەیاند، هیوادارە ساڵی ٢٠٢٦ ساڵی گۆڕانکاری لە ئێران دا بێت و ئێران دووبارە بۆ گەورەیی خۆی بگەڕێتەوە.
گراهام لە ژێر وێنەکەدا لە تۆڕی ئێکس نێتوورک نووسیویەتی :
"ڕۆژێکی دیکەی هاوکاری سەرکەوتووانە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، کە ئەمریکای لە جاران بەهێزتر کردووە، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی نێودەوڵەتی دا. خوای گەورە فەرماندەی گشتی و هەموو ئەو ژن و پیاوە بوێرانەی کە لە ژێر دەستی ئەودا خزمەت دەکەن بپارێزێت. شانازی دەکەم کە ئەمریکییەکم. خوای گەورە گەلی ئازای ئێران بپارێزێت و پاڵپشتی بکات کە لە بەرامبەر ستەمکاری دا وەستاون".