سەرۆکی سربیا : ئۆپراسیۆنی ڤەنزۆئێللا داڕمانی نەزمی یاسایی نێودەوڵەتی نیشان دەدات

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی سربیا : ئۆپراسیۆنی ڤەنزۆئێللا داڕمانی نەزمی یاسایی نێودەوڵەتی نیشان دەدات
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی سربیا : ئۆپراسیۆنی ڤەنزۆئێللا داڕمانی نەزمی یاسایی نێودەوڵەتی نیشان دەدات

🔹سەرۆکی سربیا ئەلێکساندەر ڤوچیچ دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی سربیا ڕایگەیاند: پێویستە دان بەوەدا بنێین و بە ڕوونی تێ بگەین کە دوای ئۆپراسیۆنەکەی ڤەنزۆئێللا، بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە کە نەزمی یاسایی نێودەوڵەتی و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی نا کاریگەرن .

جیهان بە یاسای هێز بەڕێوەدەچێت: بەهێزترین سەردەکەوێ، و ئەمە تاکە بنەمای سیاسەتی مۆدێرنە کە ئەمڕۆ هەیە.

🔹لەهەمان چوارچێوەدا ڕایگەیاند کە سربیا بە نیازە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا توانای بەرگری سوپاکەی دوو هێندە بکات و ژمارەی سەربازەکانی بە ڕێژەی لەسەدا ٣٠ و هێزی تەقەکردن بە ڕێژەی لەسەدا ١٠٠ زیاد بکات.