پەیامی کورد ... چین ئیدانەی کارەکانی ئەمریکا لە دژی سەرۆکی ڤەنزوۆئێللا دەکات
🔸وەزارەتی دەرەوەی چین جەختی لەوە کردەوە کە "کۆنتڕۆڵ کردنی زۆرەملێ و دیپۆرتکردنەوەی سەرۆک مادۆرۆ و هاوسەرەکەی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە"، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو ژن و مێردە و چارەسەرکردنی ئەو پرسە لەڕێگەی دیالۆگەوە دەکات.
🔸چین نیگەرانی جددی لە کۆنتڕۆڵکردنی زۆرەملێ و دیپۆرت کردنەوەی سەرۆک مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لەلایەن ئەمریکاوە دەردەبڕێت. ئەم کارانەی ئەمریکا بە ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و نۆرمەکانی بنەڕەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها ئامانج و بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکەن. چین داوا لە ئەمریکا دەکات کە گەرەنتی سەلامەتی کەسی سەرۆک مادۆرۆ و هاوسەرەکەی بکات، دەست بەجێ سەرۆک مادۆرۆ و هاوسەرەکەی ئازاد بکات، واز لە تێکدانی حکوومەتی ڤەنزۆئێللا بهێنێت و کێشەکە بە گفتوگۆ و دانووستان چارەسەر بکات.