پەیامی کورد ... کۆبوونەوەی سووریا و ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریکا
کۆبوونەوەیەکی گرینگ لە نێوان شاندێکی باڵای حکوومەتی سووریا و بەرپرسانی ئیسرائیل، بە نێوەندگیری ئەمریکا بەڕێوەچوو. ئامانجی کۆبوونەوەکە گەیشتنە بە "ڕێککەوتنێکی ئەمنی هاوسەنگ" بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی نێوان هەردوو ووڵات.
تەوەری سەرەکی دانووستاندنەکان لەسەر کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٧٤ بوو. شاندی سووریا داوای کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلیان دەکرد بۆ سنوورەکانی پێش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، لە کاتێکدا ئیسرائیل سوورە لەسەر درووست کردنی "ناوچەیەکی داماڵدراو لە چەک" لە باشووری سووریا، کە ئەمەش بووەتە خاڵی سەرەکی ناکۆکی.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە فشاری نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە لە ئارادایە و فەرەنساش پشتیوانی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەپێناو سەقامگیری ناوچەکەدا دەربڕیوە.