​​​​​​​“من پیاوێکی ڕاستگۆم، هێشتا سەرۆکی ووڵاتەکەمم”

Dîroka Belavkirin :
​​​​​​​“من پیاوێکی ڕاستگۆم، هێشتا سەرۆکی ووڵاتەکەمم”
پەیامی کورد    ...   “من پیاوێکی ڕاستگۆم، هێشتا سەرۆکی ووڵاتەکەمم”

لێدوانە سەرەکییەکانی مادۆرۆ و کەسانی دیکە لە دادگای ئەمریکا:

◻️ بێ تاوانی خۆی ڕاگەیاند، کە پیاوێکی ڕاستگۆیە و وەک سەرۆکی ووڵاتەکەی دەمێنێتەوە.

◻️ هاوسەرەکەی مادورۆش بێتاوانی خۆی ڕاگەیاند.

◻️ ئەو ژنە ڕایگەیاندووە کە پێشتر تۆمەتی نەبینیوە و ئاگاداری مافەکانی نەبووە.

◻️ مادورۆ و هاوسەرەکەی لە دانیشتنی دادگای نیۆیۆرک داوای دەستڕاگەیشتن بە کونسووڵگەرییان کرد.

◻️ پارێزەرەکەی ڕایگەیاندووە کە مادۆرۆ لەم کاتەدا داوای ئازادکردنی ناکات. تیمی بەرگری سەرکردە و هاوسەرەکەی بەنیازن دواتر داوای کەفالەت بکەن.

◻️ دادوەرێکی نیویۆرک بڕیاریدا مادۆرۆ لە ١٧ی ئازاردا ئامادەبێت لە دادگا بۆ ئەوەی دۆسیەکەی بخرێتە بەردەم دادگا.