پەیامی کورد ... سوپای تایلەند ڕاپۆرتی تۆپبارانی کەمبۆدیای راگەیاند
🔸 فەرماندەیی دووەمی هەرێمی سەربازی سوپای تایلەند لە بەیاننامەیەکدا کە سێشەممە لە کەناڵی 5ی تەلەفزیۆنی نیشتمانی ووڵاتەکەدا پەخش کرا، ڕایگەیاند، هێزەکانی کەمبۆدیا گوللە هاوەنیان ئاراستەی پێگەکانی سوپای تایلەند کردووە لە گردی 469 لە ناوچەی سنووری چۆنگ بووک لە پارێزگای ئوبۆن ڕاتچاتانی و بەو هۆیەوە سەربازێکی تایلەندی بە تەقەکردن بریندار بووە.
🔸 لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە: “بەرەبەیانی ٦ی ژانویە، هێزەکانی کەمبۆدیا چەند گوللە هاوەنێکیان ئاراستەی خاکی تایلەند و پێگەکانی سوپای تایلەند لە نزیک گردی ٤٦٩ لە ناوچەی چۆنگ بووک لە پارێزگای ئوبۆن ڕاتچتانی کردووە و بەو هۆیەوە سەربازێکی تایلەندی بە تەقەمەنی بریندار بووە”.
🔸 فەرماندەیی دووەمی هەرێمی سەربازی سوپای تایلەند هەروەها ڕایگەیاندووە، تۆپبارانکردنی پێگەکانی سوپای تایلەند پێشێلکردنی ئاگربەستە لەلایەن لایەنی کەمبۆدیاوە کە لە ٢٧ی کانوونی دووەمەوە دوای شەڕی سنووری ٢٠ ڕۆژەی نێوان هەردوو ووڵات بەردەوامە.
🔸 ململانێی سنووری چەکداری لە نێوان تایلەند و کەمبۆدیا کە لە ٢٨ی تەمووزەوە دەستی پێکردبوو، لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ دەستیپێکردەوە و تا ٢٧ی کانوونی دووەم بەردەوام بوو، شەڕەکە بریتی بوو لە بەکارهێنانی چەک و کەرەستەی قورس، لەوانە چەندین مووشەک هەڵگر و تۆپخانە و تانک و فڕۆکە، لەناویاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.