پەیامی کورد ... سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای فەرەنسا ڕایگەیاند ئۆکراین توانای زاڵبوون بەسەر ڕووسیادا نییە
🔸 پیێر دی ڤیلیێرس، سەرۆکی پێشووی ئەرکانی بەرگری سوپای فەرەنسا بە ڕادیۆ سوود-ی ڕاگەیاندووە، “ڕوونە کە ئۆکراین توانای سەرکەوتنی لەم ململانێیەدا لەڕووی سەربازییەوە نەماوە”.
🔸 دیڤیلیێرس جەختی لەوە کردەوە کە لایەنەکان دەبێ "بەرەو ئاشتییەکی دادپەروەرانە هەنگاو بنێن، بەتایبەتی لەسەر ناکۆکییەکانی خاکی، و ئاشتییەکی بەردەوام لەگەڵ هێزەکانی کەفیل بۆ ئەوەی لە چەند مانگی داهاتوودا دەست پێ نەکاتەوە."
🔸 جەختیشی لەوە کردەوە: “هیوادارم پرۆسەی ئاشتی بەردەوام سەرکەوتوو بێت، چوونکە چارەسەری سەربازی بۆ ئەم ململانێیە نییە”.