پەیامی کورد ... یەکەم سیستەمی ووزەی بای بەرزی مێگاوات لە جیهان دا بۆ بەکارهێنانی شارەکان لە چین دەستی پێکرد
▫️ سیستەمی نوێ بە ناوی S2000 SAWES لە ٥ی جانیوەری یەوە لە ناوچەی یبین لە پارێزگای سیچوان لە چین بە سەرکەوتوویی خرایە بازاڕەوە.
▫️ دوای سەرکەوتن بۆ بەرزایی دوو هەزار مەتر بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، سیستەمەکە ٣٨٥ کیلۆوات کاتژمێر کارەبای بەرهەم هێنا و بە سەرکەوتوویی بەسترایەوە بە تۆڕی کارەباوە. بە پێچەوانەی وێستگەی کارەبای بای تەقلیدی لەسەر بنەمای زەوی، سیستەمی نوێی بەرهەمهێنانی ووزەی با دەتوانرێت بە شێوەیەکی نەرم و نیان لە ژینگەکانی وەک دوورگەی ووزەی دابڕاو و ناوچە شاخاوییە دوورەکاندا جێگیر بکرێت کە دانانی تۆڕی کارەبا ئەستەمە.