​​​​​​​ڕووسیا بۆ دووەم جار لە دوای ساڵی ٢٠٢٤ەوە مووشەکی ئۆرێشنیکی هەڵدا

Dîroka Belavkirin :
​​​​​​​ڕووسیا بۆ دووەم جار لە دوای ساڵی ٢٠٢٤ەوە مووشەکی ئۆرێشنیکی هەڵدا

پەیامی کورد    ...   ڕووسیا بۆ دووەم جار لە دوای ساڵی ٢٠٢٤ەوە مووشەکی ئۆرێشنیکی هەڵدا

🔸سوپای ڕووسیا لە ووڵامی هەوڵی ئۆکراین بۆ هێرش کردنە سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی سەرۆکایەتی ڕووسیا، هێرشێکی دەست پێکرد، لەوانەش بەکارهێنانی ئۆرێشنیک - نوێترین سیستەمی مووشەکی ڕووسیا کە بە مووشەکێکی بالیستیکی مەودای مامناوەند و سەری هایپەرسۆنیک تەیار کراوە.

🔸ڤلادێمیر پووتین پێشتر ڕایگەیاندبوو: "هیچ شانسی خستنەخوارەوەی ئەم مووشەکانە نییە".

▪️ تایبەتمەندی تەکنیکی و تاکتیکی ئۆرێشنیک:

🔸 مەودای : مامناوەند - 1,000-5,500 کم؛
🔸 خێرایی : ماک 10 (12,380 کم/کاتژمێر یان نزیکەی 2.5-3 کم/چرکە)؛
🔸 پلەی گەرمی سەری جەنگ : 4000 پلەی سەدی؛
🔸 بارستەی سەری جەنگی : نزیکەی 1.5 تەن؛
🔸 جۆرەکانی سەری جەنگی : بە ووتەی شارەزایان، ئەم مووشەکە سووتەمەنی ڕەقە دەتوانێت هەڵگری سەری ئاسایی، ئەتۆمی یان سێ بۆ شەش سەری 150 کیلۆتۆنی گەرمی ئەتۆمی هەڵبگرێت؛
🔸 هێزی تەقینەوەی سەری جەنگی : لە پێکهاتەی ئەتۆمی دا، کۆی هێزی دەتوانێت بگاتە ٩٠٠ کیلۆتۆن (یەکسانە بە ٤٥ بۆمبی هیرۆشیما)؛
🔸 توانای چوونە ژوورەوە: ئەو ئامانجانە لەناو دەبات کە لە قووڵایی سێ بۆ چوار نهۆم لە قووڵایی دامەزراوەیەکی قەڵاداردا هەڵکەوتوون.