پەیامی کورد ... سەرۆك وەزیرانی كەنەدا : دەنگی خەڵكی ناڕازیی دەبێ ببیسترێ
دوابەدوای ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان لە ئێران و توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکان لە دژی خۆپیشاندەران، مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، “کوشتنی خۆپیشاندەران، بەکارهێنانی تووندوتیژی، گرتنی ئارەزوومەندانە و تاکتیکی تۆقاندن لەلایەن ڕێژیمی ئێران لە دژی گەلەکەی خۆی” بە تووندی ئیدانە کرد.
بە جەخت کردنەوە لەسەر پشتیوانی ووڵاتەکەی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران، کارنی نووسی: ئێمە بە هاوسۆزی لەگەڵ گەلی ئێران وەستاوین؛ گەلێک کە دەبێت دەنگی ببیسترێت، وەک چۆن داوای ئازادی و کەرامەت دەکەن.”
ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە دێت کە بەریتانیا، ئاڵمانیا و فەرەنسا پێشتر لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە ڕاپۆرتەکانی تووندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەربڕیبوو.