خامەنەیی فەرمانی ئامادەباشی تەواوی بە سوپای پاسداران كرد؛ ئاستی هۆشداری بەرزتر لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل

Dîroka Belavkirin :
خامەنەیی فەرمانی ئامادەباشی تەواوی بە سوپای پاسداران كرد؛ ئاستی هۆشداری بەرزتر لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل
پەیامی کورد    ...   خامەنەیی فەرمانی ئامادەباشی تەواوی بە سوپای پاسداران كرد؛ ئاستی هۆشداری بەرزتر لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بە پشت بەستن بە سەرچاوە هەواڵگرییەکان، خامنەیی فەرمانی بە سوپای پاسداران و دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ووڵاتە کردووە کە لە ئاستێكی ئامادەباشی بەرزتر لە ئاستی ئامادەباشی شەڕی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل دا بن. ئەم ئاستی هۆشداری بێ وێنەیە بەهۆی ناڕەزایەتی سەرتاسەری گەلی ئێران و زیادبوونی فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ڕاگەێندراوە.

شرۆڤەکاران دەڵێن ئەم کردەوەیە گوزارشت لە نیگەرانی و ئەوپەڕی ترسی حکوومەت لە پێشهاتەکانی ئەم دوایی یە دەكات و هەوڵێکە بۆ کۆکردنەوەی تەواوی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە بەرامبەر ئاستەنگە ناوخۆیی و ناوچەیی یەکاندا.