چڕبوونەوەی دۆخی ئەمنی هاوكات لەگەڵ درووست بوونی گردبوونەوەکان لە ئێلاهیە؛ تەقەی قورس لەلایەن هێزەکانی حکوومەت ەوە
ڕاپۆرتی مەیدانییەکان : شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ – ١٩:٠٠
بە پێی ڕاپۆرتەكانی شاری کرماشان، چڕی باران بارین بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ژمارەی هاووڵاتییان لەسەر شەقامەكانی ناوەند؛ بەڵام بەو دۆخەشەوە کۆبوونەوەی گشتی لە گەڕەکی ئێلاهییە پێکدێت و سەرچاوە مەیدانییەکان باس لە تەقەی قورس لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەو ناوچەیە دەکەن.
بە ووتەی شایەتحاڵان، دەرگای چوونە ژوورەوەی شاری کرماشان لە گۆڕەپانی ئازادگانەوە بە تەواوی گیراوە و هێزە ئەمنییەکان وەستاون و پشکنینی بەرفراوانیان لە سەرجەم دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی ئەو شارە ئەنجامداوە. دۆخی شار بە تووندی ئەمنیەتی ڕاگەێندراوە.
هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زنجیرە فرۆشگاکانی ئێتکا و هەفت و ئۆفوق کوورووش، کە سەر بە دامەزراوە حکوومییەکانن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە زیان پێگەیاندنیان كە ئەگەری هەیە بەهۆی تووڕەبوونی خەڵك ڕووبدا، تابلۆكانیان كۆ كردووەتەوە.
هاوکات سەرچاوە خۆجەیی یەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە بەشێکی بەرچاو لە بازاڕیان و كاسبكارانی ئەو شارە مانیان گرتووە و بەشێکی زۆری بازاڕی کرماشان داخراوە.