نیۆیۆرک تایمز : بە هۆی سەرکوتی خۆپیشاندەرانەوە ترامپ بە جیددی بیر لە هێرشی سەربازی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دەکاتەوە
نیۆیۆرک تایمز بە پشت بەستن بە چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بژاردەی نوێی بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی وەرگرتووە؛ هێرشێک کە دەوترێت لە ووڵامی سەرکوتکردنی بەربڵاوی خۆپیشاندەران لە ئێران دا لەبەرچاو دەگیرێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، هەرچەندە ترەمپ تا ئێستا بڕیاری کۆتایی بۆ دەركردنی فەرمانی هێرش نەداوه، بەڵام به جیددی پێداچوونەوە بۆ بە كرداری كردنی هەڕەشەکانی خۆی له دژی کۆماری ئیسلامی دەكاتەوه . کاربەدەستانی ئەمریکا دەڵێن هەندێک لەو بژاردانەی کە پێشکەشی ترامپ دەکرێن ڕاستەوخۆ بەشێک لە دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران دەكەنە ئامانج کە بەرپرسن لە سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان.
بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە، فەرماندە ئەمریکییەکانی جێگیر لە ناوچەکە پێویستیان بە کاتێکی زیاترە بۆ سەقامگیرکردنی پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئامادەکاری بۆ ئەگەری کاردانەوەی تۆڵەسەندنەوەی ئێران پێش هەر هێرشێکی ئەگەری.