تێد کرووز : ڕووخاندنی ئایەتۆڵڵا لەلایەن خەڵکی ئێران ەوە، ئەمریکا و جیهان ئەمنتر دەکات
تێد کرووز، سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە ڕووخاندنی ڕابەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە کرد و لێدوانی تووندی دا.
نووسیویەتی؛
"ئەگەر خەڵکی ئێران ئایەتۆڵڵا بڕووخێنن، ئەمریکا و هەموو جیهان زۆر زۆر ئەمنتر دەبن. باشترە كە جەماوەری "مەرگ بۆ ئەمریکا" ئەمشەو بە ٧٢ حۆری خۆی بگات".
ئەم لێدوانە ڕاشکاوانەی تێد کرووز کاردانەوەی بەربڵاوی لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا و لە چوارچێوەی زیادبوونی هەڵوێستە تووندەکانی بەشێک لە سیاسەتمەدارانی ئەمریکی بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی هەڵدەسەنگێندرێت.