ترامپ : ئێران هێڵی سوور بەرزاند و ئێمە بیر لە بژاردەی سەربازی دەکەینەوە

Dîroka Belavkirin :
ترامپ : ئێران هێڵی سوور بەرزاند و ئێمە بیر لە بژاردەی سەربازی دەکەینەوە
پەیامی کورد    ...   ترامپ : ئێران هێڵی سوور بەرزاند و ئێمە بیر لە بژاردەی سەربازی دەکەینەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە کاتی ئێران، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە کۆماری ئیسلامی دەستی کردووە بە بەزاندنی ئەو هێڵە سوورەی کە داینابوو و سوپای ئەمریکا بیر لە بژاردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکاتەوە.

دۆناڵد ترامپ هەروەها ووتیشی : خەڵک کوژراون کە نەدەبوو بکوژرێن، سەرکردەکانی ئێران ئەگەر بتوانن بە سەرکردە ناویان ببەن، کەسانی تووندوتیژن و تەنیا بە تووندوتیژی حوکم دەکەن، ئێمە زۆر بە جیددی ئەم بابەتە دەکۆڵینەوە و بژاردەی بەهێزمان لەبەردەم دایە.

ترامپ بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە هەموو کاتژمێرێک ڕاپۆرتی پەیوەست بە سەرکوت لە ئێران وەردەگرێت، پرسیاری پەیامنێرێک سەبارەت بە ووردەکارییەکانی بژاردەکان بێ ووڵام بەجێ هێشت.

لەگەڵ تووندبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان و تەشەنەسەندنی شۆڕشی گەلانی ئێران، سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی دەست بکات بە کوشتنی خۆپیشاندەران و تەقەکردنیان، ئەوا هێرشێکی سەربازی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دەست پێدەکات.