مەسعوود (مێهدی) زاتپەروەر، پاڵەوانی لەش جوانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران ەوە لە شاری ڕەشت كوژرا

Dîroka Belavkirin :
مەسعوود (مێهدی) زاتپەروەر، پاڵەوانی لەش جوانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران ەوە لە شاری ڕەشت كوژرا
  • مەسعوود (مێهدی) زاتپەروەر، پاڵەوانی لەش جوانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران ەوە لە شاری ڕەشت كوژرا

مەسعوود زاتپەروەر، پاڵەوانی لەش جوانی لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٥ی شاری ڕەشت، كە ژیانی وەرزشی خۆیدا چەندین مەدالیای پاڵەوانییەتی بەدەست هێنابوو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تیرۆریستەكانی حکوومەتی خامنەیی لە ڕەشت كوژرا.

کوشتنی منداڵێکی کورد لە لایەن هێزە سەرکوتكەرەکانی ڕێژیمەوە 

هەروەها بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەدا، عەلیرەزا سەیدی، هەرزەکاری تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی ئاودانان، بە دەستی هێزە سەرکوتكەرەکانی ڕێژیم شەهید کرا. 

بە پێی سەرچاوەکان، دوای ئەوەی خەڵکی ئاودانان ڕژانە سەر شەقامەکان، هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو گردبوونەوە ناڕەزایەتییە، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کردووە و لە نێویاندا ئەو هەرزەکارە بە گوللەی ڕژیم کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە. 

ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی شارەکانی کوردستان و ئێران، دوای مانگرتنەکانی کوردستان، ڕەوتێکی بەربڵاوی بەخۆیەوە بینی، کە بووە هۆی داخستنی تەواوەتی ئینتەرنێت لە ئێران و ئەمەش نیگەرانییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لە سەرکوتی تاوانکاری خەڵک زیاتر کردووە.