هەسەدە ڕایگەیاند هێزەکانی لەلایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری سووریاوە هێرشیان کراوەتە سەر

Dîroka Belavkirin :
هەسەدە ڕایگەیاند هێزەکانی لەلایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری سووریاوە هێرشیان کراوەتە سەر
پەیامی کورد- دێرەزۆر... هەسەدە ڕایگەیاند هێزەکانی لەلایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری سووریاوە هێرشیان کراوەتە سەر

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە خاڵە سەربازییەکانیان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری سووریا لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرزۆر هێرشیان کراوەتە سەر.

هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: "چەکدارانی سەر بە گروپەکانی حکومەتی دیمەشق هێرشیان کردووەتە سەر خاڵەکانی هێزەکانمان لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرزۆر، هێرشەکە لەو بەری ڕووباری فووراتەوە و بە بەکارهێنانی چەکی ڕەشاش ئەنجامدراوە."

ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێرشەکان "هیچ زیانێکی گیانی لە ڕیزەکانی هێزەکانماندا" لێنەکەوتووەتەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "هێزەکانمان دەستبەجێ وەڵامی سەرچاوەی تەقەکانیان داوەتەوە و هەموو ڕێکارە پێویستەکانیان گرتووەتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی خاڵەکان و پاراستنی ناوچەکە."