هانا نیوومەن، نوێنەری ئاڵمانیا لە پەرلەمانی ئەورووپا، داوای هەنگاوی یەکلاکەرەوەتری یەکیتی ئەورووپا لەدژی کۆماری ئیسلامی دەکات

Dîroka Belavkirin :
هانا نیوومەن، نوێنەری ئاڵمانیا لە پەرلەمانی ئەورووپا، داوای هەنگاوی یەکلاکەرەوەتری یەکیتی ئەورووپا لەدژی کۆماری ئیسلامی دەکات
  • هانا نیوومەن، نوێنەری ئاڵمانیا لە پەرلەمانی ئەورووپا، داوای هەنگاوی یەکلاکەرەوەتری یەکیتی ئەورووپا لەدژی کۆماری ئیسلامی دەکات

هانا نیوومەن، سیاسەتمەداری ئاڵمانیا و پەرلەمانی ئەورووپا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس، بە ئاماژە بە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەكانی خەڵكی ئێران سەبارەت بە سەركوت و بڕینی ئینتەرنێت لەو ووڵاتە، خوازیاری پشتیوانی دەست بەجێ و یەکلاکەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ خۆپیشاندەران بوو. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ڕێژیمی ئێران بە بڕینی ئینتەرنێت و سنووردارکردنی پەیوەندییەکان، هەوڵ دەدات “دڕندەیی” خۆی بشارێتەوە و ڕێگری لە بینینی ناڕەزایەتییەکان بکات. 

نیوومەن زیادی كرد، گەلی ئێران جارێکی دیکە لەسەر شەقامەکانە، لەگەڵ ئەوەی دەزانن كە ڕەنگە ڕووبەڕووی تووندوتیژی ببنەوە، بەڵام لەبری بێدەنگی، ئازایەتی و کۆڵنەدانیان هەڵبژاردووە. ئەو خوازیاری ئەوە بوو ئەورووپا گوێی لە دەنگی ئەوان بێت و پابەند بێت بە پاراستنی مافە مرۆیی یەکان و ئازادییە بنەڕەتییەکانیان.