نایجل فاراژ : کاتی كەوتنی ڕژیمی ئێران و كۆتایی هەناردەکردنی تیرۆر هاتووە

Dîroka Belavkirin :
نایجل فاراژ : کاتی كەوتنی ڕژیمی ئێران و كۆتایی هەناردەکردنی تیرۆر هاتووە
پەیامی کورد    ...   نایجل فاراژ : کاتی كەوتنی ڕژیمی ئێران و كۆتایی هەناردەکردنی تیرۆر هاتووە

نایجل فاراژ، سەرۆکی پارتی چاکسازی بەریتانیا و یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی ئەو ووڵاتە، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پشتیوانیی پتەوی خۆی بۆ ڕاپەڕینی جەماوەری لە ئێران ڕاگەیاند. ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی لە ناسەقامگیری ناوچەکە لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا، ڕایگەیاند کە جیهان بەبێ ئەم ڕژیمە شوێنێکی ئەمنتر دەبێت.

فاراژ بە ئاماژەدان بە سەرکوتی بەربڵاوی ناڕازییان و درێژەی ستەمکاری مەزهەبی لە ئێران جەختی کردەوە کە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی خواستی ڕەوای گەلی ئێرانە بۆ گەیشتن بە ئازادی و کەرامەتی ئینسانی و مافە بنەڕەتییەکان.

لە کۆتایی دا لەگەڵ ڕاگەیاندنی هاوسۆزی لەگەڵ گەلی ئێران، داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە جددی پشتیوانی لە داخوازییەکانی ئازادیخوازانی ئێران بكات.