پشتگیری بەهێزی سیناتۆر گراهام بۆ بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ 

Dîroka Belavkirin :
پشتگیری بەهێزی سیناتۆر گراهام بۆ بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ 
پەیامی کورد    ...   پشتگیری بەهێزی سیناتۆر گراهام بۆ بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ 

لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا لە پەیامێکی درێژدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پشتیوانی بەھێزی خۆی بۆ هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەربڕی و ووتی: پەیامی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ "یارمەتیدان لە ڕێگایە" جگە لە کردەوەی تووند و یەکلاکەرەوە دژ بە کۆماری ئیسلامی هیچی تر ناگەێنێت.

جەختیشی لەوە کردەوە کە دۆناڵد ترامپ "بە دڵنیاییەوە ئۆباما نییە" و "ریگان پڵەسە" لە بواری پاراستنی بەرژەوەندییە گرینگەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا. بە بڕوای گراهام، هیچ مەترسییەک لەوە گەورەتر لە سەر نەزمی جیهانی نییە کە ناوی لێنا "ڕژێمی ئایینی نازی ئایەتوڵڵاکانی ئێران"؛ ڕژێمێک کە بە ووتەی ئەو گەلی خۆی دەکوژێت و پشتگیری لە تیرۆری نێودەوڵەتی دەکات و خوێنی ئەمریکییەکان لەسەر دەستی خۆیەتی.