لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە.

Dîroka Belavkirin :
لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە.
پەیامی کورد    ...   لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سی بی ئێس نیووز، بە پێی ئەو زانیارییانەی کە ووردە ووردە لە ئێرانەوە بڵاو دەكرێنەوە، زیاتر لە ١٢ هەزار کەس لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی ئەو ووڵاتە کوژراون.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەو گرتە ڤیدیۆییانە دەكەن کە تەرمەکان لە ساردخانەكاندا ڕیزکراون و ئاماژە بە ڕەهەندە بەرفراوانەکانی سەرکوت کردنەکە دەکەن.

لە درێژەدا هاتووە، ئەو زانیارییانەی کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە هەوڵی سەرکوتكەرانەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ کۆتایی هێنان بە زیاتر لە دوو هەفتەی ناڕەزایەتییەکان، زیانێکی زۆری مرۆیی لەگەڵدا بووە.