​​​​​​​گواستنەوەی دەیان پاسی هێزی سەرکوت لە عێراق ەوە بۆ ئێران لەژێر ناوی "زیارەتکاران".

Dîroka Belavkirin :
​​​​​​​گواستنەوەی دەیان پاسی هێزی سەرکوت لە عێراق ەوە بۆ ئێران لەژێر ناوی "زیارەتکاران".
پەیامی کورد    ...   گواستنەوەی دەیان پاسی هێزی سەرکوت لە عێراق ەوە بۆ ئێران لەژێر ناوی "زیارەتکاران".

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سەرچاوە ناوخۆیی یەکانی عێراق ەوە پشتڕاست کراونەتەوە کە لە دەست “میدیا لاین" دایە، تا ئێوارەی یەکشەممە ١١ی جانیوەری ، زیاتر لە ٦٠ پاس لە سنووری عێراق ەوە چوونەتە ناو ئێران ەوە. هەریەک لەو پاسانە توانای هەڵگرتنی نزیکەی ٥٠ کەسی هەبووە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هەرچەندە ئەم کەسانە وەک "زیارەتكار" ناسێندراون، بەڵام ڕوخسار و جل وبەرگیان لەگەڵ زیارەتكارانی مەزهەبی جیاواز بووە. بەم پێیە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هێزانە بە ئامانجی بەشداری کردن لە سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بۆ ئێران گواستراونەتەوە.

سەرچاوە ئاماژەپێکراوەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەم گواستنەوەیە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بێدەنگی ئەنجام دراون و نیگەرانییەکانیش لە بەکارهێنانی هێزی غەیرە بۆ چڕکردنەوەی سەرکوتی ناوخۆیی زیادی كردووە.