ئاشکراکردنی لیستی نهێنی دۆناڵد ترامپ بۆ هێرش كردنە سەر ئێران; ٥٠ ئامانج لەسەر نەخشەی سەربازی ئەمریکا
ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی تایبەت دا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا نەخشەیەکی پێگەیشتووە کە لیستی ٥٠ ئامانجی هەستیار لە ناوخۆی ئێران لەخۆدەگرێت؛ نەخشەیەک کە لە چوارچێوەی زیادبوونی هەڕەشەکانی واشینتۆن بۆ سەر تاران و هاوكات لەگەڵ زیادبوونی زیانەکانی مرۆیی لە ناوچەکەدا ئامادە کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەرپرسانی ئەمەریکا لە دۆخی تاوتوێی بژاردەی سەربازی بەرفراوان دژ بە ئێران دان و لیستەکەش ناوەندە ستراتیژییەکان و ژێرخانی سەرەکی لەخۆدەگرێت. بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکان و ئەگەری پێکدادانی ڕاستەوخۆی سەربازی زیاتر کردووە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیل جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم جمووجۆڵانە لە دۆخێکدا ڕوودەدەن کە ناوچەکە ڕووبەڕووی نائارامییەکی بەرفراوان و ناڕەزایەتی جەماوەری دەبێتەوە و هەر کارێکی سەربازیش دەتوانێت لێکەوتەی پێشبینی نەکراوی هەبێت.