هۆشداری گرووپی حەوت بە كۆماری ئیسلامی، ئەگەری سزای زیاتر لە بەرامبەر بەردەوامبوون لە سەركوتی ناڕەزایەتییەكان

Dîroka Belavkirin :
هۆشداری گرووپی حەوت بە كۆماری ئیسلامی، ئەگەری سزای زیاتر لە بەرامبەر بەردەوامبوون لە سەركوتی ناڕەزایەتییەكان
  • هۆشداری گرووپی حەوت بە كۆماری ئیسلامی، ئەگەری سزای زیاتر لە بەرامبەر بەردەوامبوون لە سەركوتی ناڕەزایەتییەكان

حەوت ووڵاتی پیشەسازی ناسراو بە گرووپی حەوت (G7) ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش و ڕایانگەیاند کە “بە قووڵی نیگەرانن لە ڕێژەی زۆر بەرزی کوژراو و بریندارەکان کە لە ئەنجامی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕوودەدەن” و لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم ڕەوتە، ئامادەی سەپاندنی سزای زیاتر دەبن.

لە بەیاننامەکەدا کە واژووی وەزیرانی دەرەوەی کەنەدا، فەرەنسا، ئاڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمریکا و هەروەها نوێنەری باڵای یەکیتی ئەورووپای لەسەرە، هاتووە؛
“ئەندامانی گرووپی حەوت ئامادەن لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئێران لە سەركوتی ناڕەزایەتییەكان و نەیارانی، كە بە پێشێلكردنی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ دادەنرێت، ڕێوشوێنی سنوورداركردنی زیاتر بگرنەبەر.

لەلایەکی دیکەوە، دوابەدوای پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەگەری ململانێی سەربازی، وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا نوێکارییەکی سەبارەت بە سەفەر و هۆشدارییە ئەمنییەکانی بۆ ژمارەیەک ووڵات و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە دۆخی ئەمنیەتی لە سەرتاسەری ناوچەکە بە "زۆر ناسەقامگیر" وەسف کرد و داوای لە هاووڵاتییانی ئاڵمانی کرد بە ووریایی زیاترەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ناوچەکە بکەن.