پەیامی کورد ... سەرەڕای هەڕەشەکانی ترامپ، هاوپەیمانەکانی ئەمریکا داوای دواخستنی هێرش بۆ سەر ئێران دەکەن
لە کاتێکدا کە گرژییەکانی نێوان واشینتۆن و تاران لە لووتکە دایە و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشە لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات و هاوکات پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندەران ڕادەگەێنێت، ڕۆژنامەی "نیۆیۆرک تایمز" زانیاری نوێ لەسەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هێرشێکی سەربازی ئاشکرا دەکات.
بەپێی ڕۆژنامەکە کە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە گواستوویەتیەوە، بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، داوای لە ترامپ کردووە هەر پلانێک بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دوابخات.
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز دەڵێت: ناتانیاهوو ترسی هەیە لەوەی ئیسرائیل جارێ ئامادە نەبێ ووڵامی هێرشی ئێران بداتەوە.
هاوکات هەمان ڕۆژنامە لە زاری چەند دیپلۆماتکارێکەوە بڵاویکردووەتەوە کە ووڵاتانی عەرەبی فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر ئیدارەی ترامپ بۆ ئەوەی هێرش نەکاتە سەر ئێران.
ئەم زانیارییانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە سەرەڕای لێدوانە تووندەکانی ترامپ، هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانن لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ و هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن.