پەیامی کورد ... گراهام : بەڕێگاوەم بەرەو ئیسرائیل لەبارەی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لەگەڵ ناتانیاهوو کۆدەبمەوە
لیندسی گراهام:"سەفەری ئیسرائیل دەکەم بۆ ئەوەی لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیران و تیمەکەی لەم کاتە گرینگەی مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا كۆببمەوە”
مەبەست لەم سەردانە درێژەدان و بەهێزکردنی ئەو دەرفەتە مێژوویی یانەیە کە لە ئاكامی سەرکردایەتی بێ وێنەی سەرۆک ترامپ پێكهاتووە، بۆ ڕاوەستان لە بەرامبەر خراپەکاری و پاڵپشتی کردنی ئەو کەسانەی قوربانی بۆ ئازادی دەدەن.
هاوپەیمانی ترامپ و ناتانیاهوو تا ئێستا یەکێک لە بەهێزترین هاوپەیمانییەكان لە مێژووی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بووە و هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرهەمی بەرجەستەی لێبکەوێتەوە.
ئێمە لە قۆناغێكی چارەنووس سازدا دەژین؛ سەردەمێک کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری گۆڕانکارییەکاندایە کە پێشتر بە خەیاڵیش دا نەدەهات. پێکەوە وەستان و پابەندبوون بە بەڵێنەکانمان تەنها بەهێزترمان دەکات.