پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دژایەتی خۆی بۆ کردەوەی سەربازی ئەمریکا دژ بە ئێران دەربڕی
🔹لە ووڵامی هۆشدارییەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە کردەوەی سەربازی دژی تاران، مائۆ نینگ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: چین دژی بەکارهێنان یان هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازییە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
🔹جەختیشی کردەوە: "ئێمە پشتگیری بەکارهێنان یان هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز ناکەین و دژایەتی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ووڵاتانی دیکە بە هیچ بیانوویەک ناکەین".
🔹مائۆ نینگ ئاماژەی بەوەدا کە پێکەن هیوادارە بە توانای حکوومەت و گەلی ئێران بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکانی ئێستا و پاراستنی سەقامگیری لە ووڵاتەکەدا، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد بەشداری بکەن لە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.