پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا هۆشداری دەدات لە دەرئەنجامەکانی لکاندنی گرینلاند لەلایەن ئەمریکاوە
🔹میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە سەرکردەکانی ئەورووپا پێیان وایە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی سەربازی ئەمریکا لە گرینلاند دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی سیستەمی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم دامەزرا.
🔹میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە: "حکوومەتەکانی (ئەورووپا) هەوڵ دەدەن خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی (لەگەڵ ئەمریکا) بەدوور بگرن... سەرکردەکان هۆشداری دەدەن لەوەی کە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی سەربازی ئەمریکا لە گرینلاند - خاکێکی سەر بە ووڵاتێکی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا و ناتۆ - لە ڕاستیدا بە مانای کۆتایی هاتنی سیستەمی ئاسایشی نێودەوڵەتی دێت کە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم سەری هەڵدا".
🔹ڕاسمووس جارلۆف، ئەندامی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی بەرگری پەرلەمانی دانیمارک، لە ووتارەکەیدا بۆ خەڵکی گرینلاند لە 11ی 1، داوای لێکردن خواستی خۆیان بۆ مانەوە بە بەشێک لە دانیمارک بە جیهان ڕابگەیەنن... ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا ئێستا پلانی داگیرکردنی خاکی ئۆتۆنۆمی ئامادە دەکات و ئەمریکییەکان بەدوای ئەوەدا نین سەربەخۆیی پێ ببەخشن، بەڵکوو زیاتر لە دانیمارک بۆ بڕیاردان بۆ هاووڵاتیانی گرینلاند.