پەرلەمانتاری ئاڵمانیا : دواخستنی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران قبووڵ كراو نییە

Dîroka Belavkirin :
پەرلەمانتاری ئاڵمانیا : دواخستنی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران قبووڵ كراو نییە
  • پەرلەمانتاری ئاڵمانیا : دواخستنی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران قبووڵ كراو نییە

هانا نۆیمەن، نوێنەری ئاڵمان لە پارلەمانی ئەورووپا و ئەندامی پارتی سەوز، ڕۆژی هەینی بە بڵاو كردنەوەی پەیامێک لە ئێکس، خوازیاری هەنگاوی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا بوو بۆ ئەوەی سوپای پاسداران بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکیتی ئەورووپاوە.

ئەو بە ڕەخنەگرتنی ڕاشكاوانە لە كارشكێنی هەندێك دەوڵەت نووسیویەتی : "ئەوەی چەندین دەوڵەت ڕێگری لەوە دەكەن سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، قبووڵ كراو نییە; بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی تووندوتیژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو".

نۆیمەن جەختی کردەوە کە بەردەوامی ئەم دواخستنە، پەیامێکی ڕوونی نا کردەیی لە بەرابەر سەرکوت و تووندوتیژی ڕێکخراو دەنێرێت و زیادی كرد : “ وەزیرانی دەرەوە دەبێ هەرچی خێراتر هەنگاو بنێن".

ووتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی ئەورووپا لە کاتێکدایە کە گوشارەكان بۆ وڵامدانەوەی یەکیتی ئەورووپا بە ڕۆڵی سوپای پاسداران لە سەرکوتی ناوخۆیی و کردەوە ناسەقامگیرکەرەکانی ناوچەکەدا بە شێوەیەكی زۆر زیادی کردووە.