هۆشدارییەكان سەبارەت بە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی خۆپیشاندەران لە ئێران

Dîroka Belavkirin :
هۆشدارییەكان سەبارەت بە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی خۆپیشاندەران لە ئێران
پەیامی کورد    ...   هۆشدارییەكان سەبارەت بە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی خۆپیشاندەران لە ئێران

دوابەدوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ئێران، کەناڵی جی بی نیووز لە ڕاپۆرتێكی ڕاستەوخۆدا لەسەر نائارامییەکان، دەستگیرکردنە بەکۆمەڵەکان و بارودۆخی ناجێگیری زیندانەکان بەڕنامەیەكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە زیندانەکانی ئێران پڕن لە دەستگیرکراوان، کە بەشێکی زۆریان لە دەست گەیشتم بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش كراون.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە زانیاری و ڕاپۆرتە پشتڕاست نەکراوەکان کراوە کە ئاماژە بە ئەگەری بەکارهێنانی مادەی کیمیایی لەلایەن حکوومەتی ئێران ەوە لە دژی خۆپیشاندەران دەکەن؛ ئەو ماددانە کە بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە ڕەنگە کاریگەری کوشندەی درەنگیان هەبێت و قوربانییەکان دوای چەند ڕۆژێک بمرن.

پێشکەشکاری بەرنامەکە هۆشداریدا لەوەی ئەگەر کارێکی لەو شێوەیە بسەلمێندرێت، هیچ گومانێک لە ووڵامدانەوەی نێودەوڵەتی یەکلاکەرەوە، لەوانەش لە لایەن ئەمریکاوە نییە.