ئەمریکا ئامادەیە نەوتی ڤەنزۆئێللا بە ٤٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بفرۆشێت

Dîroka Belavkirin :
ئەمریکا ئامادەیە نەوتی ڤەنزۆئێللا بە ٤٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بفرۆشێت
  • ئەمریکا ئامادەیە نەوتی ڤەنزۆئێللا بە ٤٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بفرۆشێت

🔸 کریس ڕایت وەزیری ووزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشینتۆن ئامادەیە نەوتی ڤەنزۆئێللا بە 45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بفرۆشێت.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر بەڵێنی دابوو، ئەو نەوتەی کە لە ڕێگەی کاراکاسەوە دەگوازرێتەوە، بە نرخی بازاڕ بە ئەمریکا دەفرۆشرێت. بەگوێرەی ئاژانسەکە، هەینی نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 13 سەنت داخرا.

🔸 میدیاکانی ئەمریکا لە زاری ڕایتەوە نووسیویانە: ئێستا دەتوانین ئەمڕۆ ئەم نەوتە بفرۆشین... ئەوان 45 دۆلار بۆ ئەو نەوتە وەردەگرن.

🔸 پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پێش دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزۆئێللا لەلایەن ئەمریکاوە، کاراکاس نزیکەی ٣١ دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک وەرگرتووە.

🔸 بە ووتەی ڕایت، ئەمریکا داهاتی فرۆشتنی نەوتی ڤەنزۆئێللا لە ئەکاونتەکانی سەر بە ئەمریکا لە قەتەر هەڵدەگرێت.