ترامپ لەسەر کورد هاتە دەنگ و تەلەفۆنی لەگەڵ شەرع کرد

Dîroka Belavkirin :
ترامپ لەسەر کورد هاتە دەنگ و تەلەفۆنی لەگەڵ شەرع کرد
پەیامی کورد    ...   ترامپ لەسەر کورد هاتە دەنگ و تەلەفۆنی لەگەڵ شەرع کرد

ئەمڕۆ، سەرۆکی سووریا ئەحمەد شەرع و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا کرد و تیایدا جەختیان لەسەر گرینگی پشتگیری کردنی یەکپارچەیی ووڵات و هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە.

بەپێی ڕاگەێندراوێکی سەرۆکایەتی سووریا، هەردوو سەرۆک هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەربەخۆیی یەکەی، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ هەموو هەوڵەکان لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری هەمیشەیی دووپات کردەوە.

یەکێکی دیکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە، مسۆگەرکردنی مافەکانی گەلی کورد بوو لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا. هاوکات، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی هاریکارییەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعش و کۆتایی هێنان بە هەڕەشەکانی.

لە کۆتایی پەیوەندییەکەدا، شەرع و ترامپ ئاماژەیان بە خواستی هاوبەشیان کرد بۆ بونیاتنانی سووریایەکی بەهێز و یەکگرتوو، و جەختیان کردەوە لەسەر پێدانی دەرفەتێکی نوێ بەو واڵاتە بۆ هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی باشتر.