پەیامی کورد ... ڕۆڵی سەرەکی دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) و وەزارەتی بەرگری سووریا لە ئۆپراسیۆنەکانی بۆ سەر هێزی کورد " هەسەدە "
دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) و وەزارەتی بەرگری ئەو ووڵاتە، ڕۆڵی سەرەكییان لە هەماهەنگی كردنی ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا بۆ سەر هەسەدە گێڕاوە و تەواوی هەنگاوەكان بە ڕێنوێنی ڕاستەوخۆی ئەردۆغان بووە.
ڕۆژنامەی “توركیا”ی نزیك لە حكوومەت لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە ڕایگەیاند: “دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی بەرگری توركیا بە هەماهەنگی تەواو، پڕۆسەیەكی هەستیاریان لە سووریا بەڕێوە بردووە بۆ نەهێشتنی هەڕەشەكان و ڕێگریكردن لە شەپۆلی كۆچ; تەواوی پڕۆسەكە بە ڕێنوێنی و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەردۆغان بووە.”
بەپێی زانیارییەكان، دەزگای هەواڵگری توركیا “میت” بە شێوەیەكی مەیدانی چاودێری ووردی پڕۆسەی كشانەوەی هەسەدەی لە ڕۆژئاوای فورات كردووە و زانیاری سات بە ساتی داوەتە ئەردۆغان تاوەكوو بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدات.