- لە سێدارەدان بە تاوانی سەرپێچی لە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران؛ نیگەرانییەکان لە شەپۆلی نوێی کۆمەڵکوژی قەزایی لە ئێران
ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاوكات لەگەڵ بەردەوامبوونی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان و تووندتربوونی سەرکوتی کوشندەی خەڵك، باسی لە دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ جاوید خالس كرد، سەربازێکی لاو کە بەهۆی ڕەتکردنەوەی تەقەی ڕاستەوخۆ لە خۆپیشاندەران دەست بەسەر و دادگایی کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دەرکردنی ئەم حوکمە نیگەرانییەکانی لەبارەی دەست پێکردنی شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ و کۆمەڵکوژی دادوەری زیاد کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر بەرپرسانی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی بە ڕاشکاوی باسیان لە بەڕێوەچوونی دادگایی مەیدانی و جێبەجێکردنی خێرای حوکمی لە سێدارەدان لە دژی دەست بەسەركراوانی ناڕەزایەتییەكان دەربڕیوە.
چالاکوانانی مافی مرۆڤ هۆشداری لە بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێکی تۆقاندن دەدەن.