مای ساتۆ : "زۆربەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون"
مای ساتۆ ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤی ئێران لە وتووێژێک دا لەگەڵ کاناڵی ئەی بی سی لەبارەی تاوانە دژەمرۆیی یەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند: "زۆربەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون".
مای ساتۆ هەروەها ڕایگەیاند، ئەوەی لە ئێران ڕوو دەدات تاوان دژی مرۆڤایەتییە و بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو تاوانانە پێویستی بە توێژینەوەیەکی سەربەخۆیە.
ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤی ئێران ئاماژەی بەوە داوە کە بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێتەوە، زانیاری سەبارەت بە ڕێژەی ڕاستەقینەی کوژراوان و پێشێلکارییە مافە مرۆیی یەکان لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە زۆر دژوار بووە.