کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی پارێزەران، سەرکوتی ناڕەزایەتییە خوێناوییەكان لە ئێران ئیدانە دەکات

کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی پارێزەران، سەرکوتی ناڕەزایەتییە خوێناوییەكان لە ئێران ئیدانە دەکات
پەیامی کورد    ...   کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی پارێزەران، سەرکوتی ناڕەزایەتییە خوێناوییەكان لە ئێران ئیدانە دەکات

کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی پارێزەران”ICJ” بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك و كەڵك وەرگرتن لە، “بەربڵاو،  زیاد لە حەدد و كوشندە” لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی بە توندی مەحكووم كرد و ئەوەی بە پێشێل کردنی مافی ژیان، مافی کۆبوونەوەی ئاشتیانە و ئازادی ڕادەربڕین ناو برد.

ئەو دامەزراوەی مافی مرۆڤە، بە ئاماژە بە داخستنی ئینتەرنێت لە ٨ی جانیوەری و لێدوانی دەسەڵاتدارانی دادوەری سەبارەت بە خێراکردنی پرۆسەی دادگایی کردن و ئەگەری دەرکردنی سزای لەسێدارەدان، خوازیاری هەنگاوی بەپەلە بوو.

کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی پارێزەران، هەروەها داوای لە حکوومەتەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە سەركوتی تووندوتیژانەی ناڕەزایەتییەكان لە ئێران بە ڕاشكاوی مەحكووم بكەن و ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە مەدەنییەکانی خەڵكی ئێران بگرنەبەر.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە