پەیامی کورد ... کەناڵی 14ی ئیسرائیل : فڕۆکەگەلی ئەمریکی لە نزیک ئاسمانی ئێران دەسووڕێنەوە و ئەگەری پێکدادان زۆر بەرزە
کەناڵی 14ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کۆشکی سپی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە خوای گەورە هێزەکانی ووڵاتەکەی دەپارێزێت، ڕاپۆرت لە سووڕانەوەی فڕۆکەگەلی ئەمریکی لە نزیک ئاسمانی ئێران دەدەن و ئەگەری پێکدادان زۆر بەرزە. هەروەها چەندین تانکەری KC-135R و B-52 بۆمبڕێژکراو لە بنکەی ئاسمانی قەتەرەوە هەڵفڕین.
ئەو دەزگایە میدیاییە لە ڕاپۆرتێکدا کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 11ی ڕێبەندان بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی: "لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، دوای ئاماژەیەک کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن کۆشکی سپی یەوە نێردراوە، چەند تانکەرێکی جۆری KC-135R و B-52 بۆمبڕێژکراو لە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید لە باشووری ڕۆژئاوای دۆحەی پایتەختی قەتەرەوە هەڵفڕین. لە هەمان کاتیشدا فڕۆکە ئەمریکیەکانیش لە نزیک ئاسمانی ئێرانەوە دەسووڕێنەوە".
پێشتر کۆشکی سپی پەیامێکی بەم ناوەڕۆکەوە بڵاوکردەوە: "خوای گەورە هێزەکانمان بپارێزێت، خودا ئەمریکا بپارێزێت. وە ئێمە تازە دەستمان پێکردووە".
شان بەشانی ئەم دەقە، وێنەیەکی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاوکرایەوە، کە کڵاوێکی لەسەر بوو کە ژمارەکانی "45-47" (ئاماژە بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی) و درووشمی "ئەمریکا دووبارە گەورە بکەنەوە".