پەیامی کورد ... نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی، لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ڕووداوی ڕۆژی 7/30ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری هه‌ولێر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی راگەیاند.
بەگوێرەی راگەێندراوێكی لیژنەكە، "له رۆژی 2020/7/30 به هۆی دواكه‌وتنی گه‌یشتنی ئۆكسیژنی شل له لایه‌ن ئه‌و كارگه‌یه‌ی گرێبه‌ستی دابینكردنی ئۆكسیژنی كردووه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری بۆماوه‌یه‌ك ئۆكسیژنی شل نه‌ماوه و ده‌ستبه‌جێ ئه‌م بۆشاییه به ئۆكسیژنی قه‌نینه پڕكراوه‌ته‌وه و هیچ نه‌خۆشێك له‌م ماوه‌یه‌دا كێشه‌ی نه‌بوونی ئۆكسیژنی نه‌بووه، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی قه‌نینه‌ی زۆر له لایه‌ن كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ژووره‌كان كه‌شێكی وه‌ها له‌لایه‌ن كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كان درووستبوه كه ئۆكسیژن نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش وایكردوه له‌م چه‌ند كاتژمێره‌دا خه‌ڵك خۆی ئۆكسیژنی بردووه و قەرەباڵغیهكی زۆر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه درووستبوه."
باس لەوەشكراوە،"به‌داخه‌وه به‌شێكی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به ئامانج و بێ ئامانج ئه‌م دۆخه‌یان قۆستۆته‌وه و به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك وایان پیشانداوه كه له‌م رۆژه‌دا 18 كه‌س له به‌ر بێ ئۆكسیژن مردوون، به‌ڵام به درێژایی ڕۆژی 7/30 چوار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و دوای لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوونی وورد ده‌ركه‌وت ئه‌م نه‌خۆشانه كه گیانیان له ده‌ستداوه ئۆكسیژن یان لێنه‌بڕاوه و كێشه‌ی بێ ئۆكسیژنیان نه‌بوه و پێش ئه‌و ڕووداوه دۆخی ته‌ندرووستیان به‌ھۆی تووندى نه‌خۆشیه‌كه‌یان ناجێگیربووه."
دەقی راگەێندراوەكە:
ڕاگهێندراوێك له لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ڕووداوی ڕۆژی 7/30ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین له‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر پێكهێنرا، لێژنه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ له رۆژی ٢٠٢٠/٧/٣٠ به هۆی دواكه‌وتنی گه‌یشتنی ئۆكسجینی شل له لایه‌ن ئه‌و كارگه‌یه‌ی گرێبه‌ستی دابین كردنی ئۆكسجینی كردوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری بۆماوه‌یه‌ك ئۆكسجینی شل نه‌ماوه و ده‌ست به‌جێ ئه‌م بۆشاییه به ئۆكسجینی قه‌نینه پڕكراوه‌ته‌وه و هیچ نه‌خۆشێك له‌م ماوه‌یه‌دا كێشه‌ی نه‌بوونی ئۆكسجینی نه‌بووه، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی قه‌نینه‌ی زۆر له لایه‌ن كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ژووره‌كان كه‌شێكی وه‌ها له‌لایه‌ن كه‌س و كاری نه‌خۆشه‌كان دروست بووه كه ئۆكسجین نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش وایكردوه له‌م چه‌ند كاتژمێره‌دا خه‌ڵك خۆی ئۆكسجینی بردوه و قهڵهباڵغیهكی زۆر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه دروست بووه.
دووه‌م/ به‌داخه‌وه به‌شێكی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به ئامانج و بێ ئامانج ئه‌م دۆخه‌یان قۆستۆته‌وه و به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك وایان پیشانداوه كه له‌م رۆژه‌دا 18 كه‌س له به‌ر بێ ئۆكسجینی مردوون، به‌ڵام به درێژایی ڕۆژی 7/30 چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و دوای لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوونی ورد ده‌ركه‌وت ئه‌م نه‌خۆشانه كه گیانیان له ده‌ست داوه ئۆكسجینیان لێنه‌بڕاوه و كێشه‌ی بێ ئۆكسجینیان نه‌بووه و پێش ئه‌و ڕووداوه دۆخی ته ندروستیان به ھۆی توندى نه خۆشیهكهیان ناجێگیربووه.
سێیه‌م/ سه‌باره‌ت به چاكنه‌كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شكردنی ئۆكسجین گۆڕدرابوو نه‌خۆشخانه‌كه پێویستی پێ نه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ى نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا له ماوه‌یه‌كی كورت زۆر زیادیكردوه و پێویستی له سه‌ر ئۆكسجین زیاتر بووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌رێكه‌وتی ٢٠٢٠/٧/٤ گرێبه‌ستی له گه‌ڵ كۆمپانیا كردوه بۆ چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كه و بڕیاره له‌ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٠ ته‌واو ببێت و كارگه‌كه ده‌ست به‌كاركردن بكاته‌وه.
چواره‌م/ لێژنه‌كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشته چه‌ند كه‌م و كوریه‌كی كارگێری و كه‌مته‌رخه‌می ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه و كێشه‌ی ئه‌منیه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه و كه‌م و كوری له گرێبه‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی شل به‌دیكرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاردرا ئیجرائاتی پێوست بكرێت بۆ ڕێگرتن له دوباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره ڕوداوانه و رێكاری به‌په‌له‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بگیرێته‌به‌ر.
پێنجه‌م/ له كاتێكدا نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى زۆر له‌قه‌باره‌ی خۆی زیاتر نه‌خۆشی لێ بووه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تری سه‌ره‌كی دروست بوونى ئه‌و دۆخه بووه و نه‌توانراوه وه‌ك پێویست كۆنترۆڵی ڕه‌وشه‌كه بكرێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بڕیاردرا نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژئاوا ته‌رخان بكرێت بۆ نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ری ئه‌و لۆده زۆره‌ی له سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری دروست بووه.
لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی
ڕوداوی ڕۆژی ٧/٣٠ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌هه‌ولێر
٢٠٢٠/٨/٧
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە