سعودیا و قەتەر بەرەو نزیکبوونەوە دەڕۆن

سعودیا و قەتەر بەرەو نزیکبوونەوە دەڕۆن

پەیامی کورد ... سعودیا و قەتەر بەرەو نزیکبوونەوە دەڕۆن

 

رۆژنامەی رەی كوێتی ڕایگەیاند ئاشتبونەوەی كەنداو ئەم مانگە لە كۆنگرەیەكدا لە بەحرێن رادەگەیەنرێت.

 

سەرچاوەیەك بۆ رۆژنامەكە، وتی: خاڵەكانی ناكۆكی و كێشەكان لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا هەبوون لە كۆنگرەكەدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت لەلایەن لیژنەكانەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كۆتایی بۆیان، تا سەرلەنوێ سەرهەڵنەدەنەوە لەگەڵ بەردەوامی یەكگرتوویی كەنداو و عەرەبی.

 

پێش دوو رۆژ كوێت رایگەیاند گفتوگۆیان لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتبووەنەی كەنداو دەستپێكردووە كە كاردانەوەی ئەرێنی لە سەر ئاستی كەنداو و نێودەوڵەتی لێكەوتووەتەوە.

ئەم ئەنجامانە دوای نێوەندگیری ئەمریكا و كوێت دێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان قەتەر و سعودیە و هەردوولایەنیش وەڵامدانەوەی ئەرێنیان هەبووە.

 

هەفتەی رابردوو جارید كۆشنەر راوێژكاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەسەردانێك چووە ئەو دوو وڵاتە و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێكەوە كرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە